به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەمڕۆ چوارشەمە هاوکات لەگەڵ دەستپێکی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز، لە ڕێوڕەسمی گەورەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە لە بەندەر عەباس هێزی دەریایی سوپا و ئەرتەش بەڕێوەیان برد، سیستەمی مووشەکی زولفەقار پەردەی لەسەر لادرا.
مووشەکی زولفەقار، نوێترین مووشەکی چێکراوی ناوخۆی ئێرانە کە ئەمڕۆ بەشداریی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی کرد.
زولفەقار مووشەکی باڵستیکی دووربڕی ئێرانە کە تایبەتمەندی وردبوونەوە و ڕاست پێکانی ئامانجی تێدا زۆر بەرچاوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٠٣
News ID: 780633
سیستەمی مووشەکی زولفەقار نوێترین دەستکەوتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوونوێنی کرا.